لە ژێر دروشمی (مامۆستایان بەردەوامن لەخزمەت) لقی هەڵەبجەی شەهیدی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەسەر بانگهێشتی سەنتەری تالاسیمیای هەڵەبجەو بەهاوکاری سەنتەری گواستنەوەی بانکی خوێنی هەڵەبجە هەڵدەستێت بە هەڵمەتێکی خوێن بەخشین بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا کە زۆربەیان قوتابی و خوێندکارن .
ڕۆژی:- چوارشەممە ٢٠٢٤/١/٣١
کاتژمێر :- ٩ ی سەرلەبەیانی
شوێن:- سەنتەری گواستنەوەی بانکی خوێن لە ناونەخۆشخانەی کیمیاباران.
هاوکاریتان خزمەتێکی مرۆڤدۆستانەیە بەو مرۆڤانەی چاوەڕێی دڵۆپێک خوێنن.
تێبینی/ هەر مامۆستایەکی بەڕێز ئەیەوێت بەشداربێت لەم هەڵمەتەدا ناوو ژمارە مۆبایلی خۆی بنێرێت بۆ مەسنجەری پەیجی لق یاخود بۆ ڤایبەری ئەم ژمارەیە ٠٧٥١١٥٢٧٥٨٥
Comments