د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵاییه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كرد، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، حه‌سیبه‌مسته‌فا و ئاودێر مه‌ربین حه‌ننا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی پوخته‌یه‌ك له كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان-ی خسته‌ڕوو كه‌نونەرایەتی زیاتر له 170 هه‌زار مامۆستا دەکەن ، كه له مامۆستایانی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی و خوێندنی باڵا پێكهاتوون و ئێستا ئاماده‌كاریده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتییه‌كه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه یه‌كێتییه‌كه‌یان له چه‌ندین كۆڕبه‌ندو فیدراسیۆنی په‌روه‌رده‌ییله‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهاندا ئه‌ندامه‌و رۆلێكی كارای هه‌یه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی مامۆستایانی كوردستان به جیهان و بایه‌خێكی به‌رچاوبه رۆل و پێگه‌ی مامۆستایانی ئافره‌ت ده‌درێت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د. خانزاد ئه‌حمه‌د رۆلی مامۆستایانی كوردستانی له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی گه‌لی كوردستان به‌سه‌رجه‌مپێكهاته‌كانییه‌وه به‌رزنرخاند، ده‌ستخۆشی له یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كرد كه بایه‌خێكی به‌رچاو به رۆل و پێگه‌ی خانمان ده‌درێت له‌یه‌كێتییه‌كه‌و به‌نیازن له ئاینده‌دا رێژه‌ی 35% پێكهاته‌ی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی مامۆستایان له خانمان بێت.
شایانی باسه ئافره‌تان رێژه‌ی زیاتر له 58%ی رێژه‌ی مامۆستایانی كوردستان پێكده‌هێنن.
Comments