top of page

ئەرژەنتین.. سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان لەگەڵ دوو رێكخراوی كوردی لەئێران و توركیا كۆدەبێتەوە

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Aug 1, 2024
  • 1 min read

لەمیانەی دەیەمین كۆنگرەی رێكخراوی نێودەولەتی بۆ پەروەردە مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەشداری چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگ دەكات و هەروەها لەگەڵ دوو رێكخراوی كوردی لە وڵاتی توركیا و ئێران كۆدەبێتەوە.

رۆژی ٣٠ی٧ی٢٠٢٤ لە پەراوێزی کۆنگرەی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە لە بوینس ئایرێسی ئەرجەنتین، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ئەنجومەنی هەماهەنگی کۆمەڵەی پیشەیی مامۆستایانی ئێران (CCITTA) و هەروەها رێكخراوی (ئیتم سەن) لە تورکیا ئەنجامدرا، لەپێناو دروستكردنی هەماهەنگی لەنێوان مامۆستایانی هەرێمی كوردستان و پارچەكانی دیكەی كوردستان.

هەر لە پەراوێزی كۆنگرەی رێكخراوی نێودەولەتی بۆ پەروەردە مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆك و نوێنەری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەردەوامە لە ڕاوێژ و کۆبوونەوە لەگەڵ شاندە بەشداربووەكان بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندی و ئالوگۆركردنی دیدگاو بۆچوونەكان.


Comments


bottom of page