جاڕنامەی گەردوونیی مافەكانی منداڵان، لە 20ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبەری 1989، لەلایەن ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دەرچووە و، لە ڕێكەوتی 2ی ئەیلوول/ سێپتەمبەری 1990 كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە. لە (54) ماددە پێك هاتووە، كە دابەش كراوەتە سەر (3) بەش: لە بەشی یەكەمدا كە لە (41) ماددە پێك هاتووە، باس لە هەندێك مافی بنەڕەتی بۆ منداڵان دەكات ، هەرچی بەشی (2) و (3)یه، تەرخان كراوە بۆ گرتنەبەر و ڕێكاری پێویست لە لایەن وڵاتانی بەشداری ئەم جاڕنامەیەوە بۆ جێبەجێكردنی تەواوی ماددەكانی ئەم جاڕنامەیە.
ڕێكخراوی یونیسێف له ڕاپۆرتێكیدا نوسیوێتی: ته‌نیا به خه‌رجكردنی پێنج دۆلار بۆ هه‌ر منداڵێك، ده‌كرێت 90%ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ساڵانه به هۆكاری جۆراوجۆره‌وه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن له مه‌رگ ڕزگار بكرێن، وه هه‌ر ئه‌وه‌نده بودجه‌یه‌ش به‌سه بۆ باشتر كردن و سه‌ر و سامان‌دان به ژیانی مندڵان له وڵاته‌كانی جیهانی سێهه‌م بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، كه ئه‌م بڕه یه‌كسانه له‌گه‌ڵ خه‌زێنه‌ی ته‌نیا یه‌ك كۆمپانیای چه‌ك له جیهاندا.!
نزیکەی نیوەی منداڵەکان کە ژمارەیان دەگاتە ١٥٢ ملیۆن منداڵ، کاری منداڵان تەمەنیان لە مابەینی ٥-١١ سالدان. ٤٢ ملیۆن (٢٨%) تەمەنیان لە نێوان ١٢-١٤ ساڵاندایە؛ ٣٧ ملیۆن(٢٤%) تەمەنیان لە بەینی ١٥-١٧ ساڵاندایە.
ترسناکترین کاری منداڵان لە تەمەنی ١٥٠١٧ ساڵاندایە، لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی چارەکی کاری ترسناکی منداڵان (١٩ملیۆن منداڵە) تەمەنیان لەژێر ١٢ ساڵی دایە.
Comments