ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٨-٨-٢٠٢٤ لەئەنقەرەی پایتەختی توركیا دووەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی پەروەردەیی عەرەبی بەڕێوەچوو.
بە ئامادەبوونی ١٢ سەندیکای وڵاتانی عەرەبی رێکخراوی پەروەردەیی عەرەبی دووەمین کۆبوونەوەی ناوەندی خۆی ئەنجامدا، کۆبوونەوەکە کارنامەیەکی بەرفراوانی لەخۆگرتبوو کە بریتی بوو لە دڵنیابوون لە ڕێژەی یاسایی و خوێندنەوەی پێشنیار و پێشنیارەکانی گشتی سیمپۆزیۆمی پەروەردەیی، جگە لە تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی پەرەپێدانی سیستەمی کارگێڕی و دارایی ڕێکخراوەکە.
بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی ڕێکخراوەکە بە وتارێک کۆبوونەوەکەی دەستپێکرد و تیایدا جەختی لە گرنگی هاریکاری عەرەبی کردەوە لە بەرزکردنەوەی ڕۆڵی پەروەردە لە کۆمەڵگە عەرەبییەکاندا. هەروەها پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتە کارگێڕی و داراییەکانی ڕێکخراوەکە کرا، جگە لەمەش چەند پێشنیارێک تاوتوێ کران، لەوانە بەرزکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان و پەیوەستکردنی ڕێکخراوەکە بە کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی.
جێگەی باسە کۆبوونەوەکە گفتوگۆی لەسەر دۆخی دارایی گشتی و ئەرکەکانی ئەندامان لەخۆگرتبوو، لەگەڵ گرنگیدان بە باشترکردنی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی ڕێکخراوەکە و پەرەپێدانی سیاسەتی پەروەردەیی بەگوێرەی ئاستەنگەکانی ئێستا.
Comments