پرۆژەی ئەنجامدانی سەد سیمینار به‌رده‌وامه كە لەلایەن یەكێتی مامۆستایان و كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسان بەرێوەدەچێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 27-11-2023 چه‌ند سیمینارێك ئه‌نجامدرا.
سه‌ره‌تا مامۆستا (ئالان علی صالح) له قوتابخانه‌ی نەیڤانی بنەڕەتی تێکەڵاو سیمینارێكی له‌سه‌ر هه‌وڵدان له‌سنووری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر پێشكه‌ش كرد. هه‌روه‌ها له قوتابخانه‌ی لالاڤی بنەڕەتی تێکەڵاو سیمینارێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر بابه‌تی كات و گرنگیدان به كات پێشكه‌ش كرد. دواتر له سنووری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی له سیمینارێكدا له دواناوه‌ندی شنروێی تێکەڵاو باسی له بایه‌تی ماددەی هۆشبەر كرد.
هه‌روه‌ها مامۆستا (ئەژین حسن) له ئاماده‌یی قەدەم خێری کچان سیمینارێكی له‌سه‌ر ماددەی هۆشبەر پێشكه‌شی قوتابیان كرد.
هه‌روه‌ها مامۆستا (ڕێباز حسین خضر) له قوتابخانه‌ی زناری بنەڕەتی بابه‌تی (چۆن هەرزەکارێکی سەرکەوتووبم) پێشكه‌شی قوتابیانی كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مامۆستا (اسماعیل شاکر همزە) له‌سنووری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی سیمینارێكی له قوتابخانه‌ی خانزاد سه‌باره‌ت به تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پێشكه‌ش كرد.
هه‌روه‌ها (هیوا احمد خضر) له قوتابخانه‌ی وەلی دیوانەی بنەڕەتی سیمینارێكی پێشكه‌ش كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه مامۆستا (مهاباد صلاح ا‌لدین) له قوتابخانه‌ی شەونمی بنەڕەتی باسی له گرنگی کات بۆ قوتابییان كرد.
هه‌روه‌ها (شاهۆ اکرم حمە نجم) له په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هەولێر له پەیمانگای لاڤینی ناحکومی
باسی له ماددەی هۆشبەر كرد.
Comments