top of page

به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی رێزلێنان له‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین

رۆژی دووشەممە به‌رواری ٢٧ / ١١ / ٢٠٢٣، لە شاری هەولێر مامۆستا (احمد گەرمیانی) سەرۆکی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و خاتوو حه‌سیبە مصطفى جميل و بەرێز خالد مصطفى ئەندامانی مەکتەبی سکرتایەتی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و کەساییەتییه‌كان، ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی ڕێزڵێنان لە خەبات و تێکۆشانی (٤٤) ساڵەی بەڕێز (سەعد خالید) پێشمەرگەی دێرین و جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.

هه‌ر له‌م رێوره‌سمه‌دا جەماوەرێکی زۆر و حزب و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتی و پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان به‌شداربوون له‌م مه‌راسیمه‌. شایه‌نی باسه‌ (سەعد خالد) پێشمەرگەی دێرین و سەردەمێكیش لە چەند کابینەیەکی حکومەتی هەرێم وەک وەزیری هەرێم بەشداری لە حکومەتی هەرێم کردووه‌.


Comments


bottom of page