ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرواری ٥-١٠-٢٠٢٣، لقی ئاكرێی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان هەستا بە ئەنجامدانی چەند چاڵاكییەك.
بەبۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستایان و رۆژی مامۆستایانی كوردستان، لقی ئاكرێی یەكێتی مامۆستا لە هەردوو پەروەردەی ئاكرێ و پەروەردەی بەردەرەش چەند چالاكییەكی ئەنجامدا و سەرەتا بەم بۆنەیەوە شیرینی بەسەر مامۆستایان لە ژمارەیەك لە قوتابخانەكان دابەشكراو هەروەها خەڵاتی رێزلێنان بەسەر ژمارەیەك مامۆستای خانەنشین كراو لەچەند قوتابخانەیەك دابەشكرا، هەروەها سەردانی ژمارەیەك قوتابخانە كرا بە مەبەستی پیرۆزبایی كردن لە بەرێوەبەرو یاریدەدەرو مامۆستایان.
جێگەی باسە ساڵانە رۆژی ٥-١٠ وەكو رۆژی جیهانی مامۆستایان و رۆژی ٦-١٠ وەكو رۆژی مامۆستایانی كوردستان دیاریكراوە.
Comments