ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٨-٥-٢٠٢٣) بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٢-٢٠٢٣)بەسەرکەوتوویی بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا ( عمر کریم صالح ) بەڕێوەبەری قوتابخانەی ماکوکی بنەرەتی تێکەلاو و بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا ( ٲحمد صابر گەرمیانی ) سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان وە بەڕێزان لە دەستەی کارگێڕی و گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانە ، لەمەراسیمێکی شایستەدا سوپاس و ڕێزلێنان بەسەر چەند مامۆستایەک و فەرمانبەڕێکی بەئەزموون خانەنشین کراو وە مامۆستایەکی نموونەیی دڵسۆز و چەند باوکێکی قوتابیانی بەڕێز و خەمخۆری قوتابخانەکەمان دابەشکرا ، وە بەڵێنمان داوە ساڵانە ئەم جۆرە چاڵاکیانە ئەنجام بدەین هاندانی مامۆستایانی خۆشەویست و فەرمانبەرانی دڵسۆز و کەس وکاری قوتابیانی بەڕێز و پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن.
top of page
bottom of page
Comments