top of page

بەبەشداری یەكێتی مامۆستایانی كوردستانلوتكەی سەندیكاكانی عەرەبی لەئەنقەرە دەستپیكرد

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Aug 27, 2024
  • 1 min read

بەبەشداری شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لوتکەی سەندیکاکانی عەرەبی لە ئەنقەرە لە ژێر دروشمی (پەروەردە و کارکردن لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییە هاوچەرخەکاندا) دەستی پێكرد.

رۆژی ٢٧-٨-٢٠٢٤ لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، چالاکییەکانی لوتکەی سەندیکاکانی عەرەبی دەستی پێکرد، ئەم لوتکەیە کە سەرکردەکانی یەکێتی پەروەردەیی وڵاتانی جۆراوجۆری عەرەبی کۆدەکاتەوە، ئامانجی تاوتوێکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم پەروەردە و کاری سەندیکایە لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە خێراکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری جیهانیدا.

بەڕێز عەلی یەلشێن، سەرۆکی یەکێتی پەروەردەکاران لە تورکیا، لوتکەکەی کردەوە و لە وتارەکەیدا گرنگی ڕۆڵی یەکێتییەکانی لە کاری پەروەردەیی خستەڕوو. هەروەها تیشکی خستە سەر پرسی فەلەستین و ئازارەکانی خەڵکی بێتاوان لە غەززە. دواتر، بەڕێز جەمال حوسامی، سەرۆکی ڕێکخراوی پەروەردەیی عەرەبی، وتارێکی پێشکەش کرد و هەوڵەکانی تورکیای لە میوانداریکردنی ئەم بۆنە گرنگەدا بەرز نرخاند.

لە یەکەمین دانیشتنی لوتکەکەدا، نوێنەرانی سەندیکاکانی مامۆستایانی عێراق، لوبنان و کوێت بەیەكەوە تەوەرێكی تایبەتیان پێشكەش. لەهەمان رۆژ لەدانیشتی سێیەم باس لە کاریگەریی زیرەکی دەستکرد لەسەر پەروەردە و ڕۆڵی مامۆستایان لەو بوارەدا تیایدا باس لەچۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە کرا بۆ چارەسەرکردنی کەمیی مامۆستایان لەسەر ئاستی جیهان و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بواری پەروەردەدا لەم تەوەرە نوێنەرانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و مەغریب و میسر بەشداریان کرد لە گفتوگۆکان.

جێگەی باسە شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پێكهاتووە لە بەرێزان مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی (ی.م.ك) و مامۆستا (عەتا ئەحمەد رەمەزان) جێگری سەرۆك .



Comments


bottom of page