top of page

بەرێوەچوونی مەراسیمی رێزلێنان لە ژمارەیەک رێنماییکاری پەروەردەیی .ئەمڕۆ یەکشەممە 21-4-2024 بە ئامادەبوونی (د. ئالان حمە سعید) وەزیری پەروەردە، مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان و مامۆ


.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21-4-2024 بە ئامادەبوونی (د. ئالان حمە سعید) وەزیری پەروەردە، مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان و مامۆستا سعید رەقیب ی.بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو مامۆستا شێرزاد بەرێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی و مامۆستا سابیر بەرێوەبەری پەروەردەی بنەسڵاوەو مامۆستا رەسول بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پەروەردەیی و میوانان مەراسیمی رێزلێنان لە ژمارەیەک رێنماییکاری پەروەردەیی بەرێوەچوو.

ئەم مەراسیمە لەلایەن یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان بۆ ژمارەیەک رێنماییکاری پەروەردەیی ئەنجامدرا کە لەماوەی رابردوو سەد سمینارییان لەناوەندەکانی خوێندن پێشکەشکرد.

لەمیانەی ئەو مەراسیمەدا، د.ئالان حمەسەعید وەزیری پەروەردە تیشکی خستە سەر رۆڵی رێنماییکارانی پەروەردەیی و سوپاسی کردین کە رۆڵێکی بەرچاویان بینیوە لە هۆشیارکردنەوەی قوتابیان و گەنجان، هەروەها سوپاسی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستانی کرد بۆ رێکخستنی ئەو مەراسیمەو رێزلێنان لەو رێنماییکارانەی کە بەشداربوونە لە پرۆژەی ئەنجامدانی سەد سمینار لەناوەندەکانی خوێندن.

سەبارەت بەم رێزلێنانە، مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان باسی لەوەكرد كە لەرێگەی ئەم پرۆژەیەوە، زیاتر لە ١٧٥ سمینار لەناوەندەكانی خوێندن پێشكەشكراوە، زۆر سوپاسی رێنماییكاران دەكەین كە بەشێوەیەكی خۆرایی بەم كارە هەڵسان،بۆیە ئەمڕۆ مەراسیمێكی رێزلێنانمان بۆ رێكخستوون. گوتیشی: جگە لەپێدانی رێزو سوپاسی یەكێتی مامۆستایان و كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسان هەروەها سوپاسی وەزیری پەروەردە دەكەین كە رێزو سوپاسی تایبەتی خۆی پێشكەشی ئەو رێنماییكارانە كرد كەبەشدار بوون لەم پرۆژەیە.



Yorumlar


bottom of page