top of page

بەشداریی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە کۆنگرەی ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە لە لوبنان

Sep 19
2 min read

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەشداریی لە چالاکییەکانی سیمیناری پەروەردەیی هاوبەش کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە (AEO) لە هوتێلی بزومار لە لوبنان، لە ڕۆژی شەممە 19ی ئەیلوولی 2026 بەڕێوەچوو، بە بەشداریی ژمارەیەک لە سەرکردە سەندکایی ، پسپۆڕان و شارەزایانی پەروەردەیی لە وڵاتانی جیاوازی عەرەبی.


شاندی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پێکهاتبوو لە:


* مامۆستا ئەحمەد سابیر – سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.

* مامۆستا محەمەد عەبدولقادر محەمەد – جێگری سەرۆکی لقی ئاکرێ.

* مامۆستا دیار سەرحان – سەرۆکی لقی زاخۆ.

* مامۆستا وەلید عەبدولڵا – جێگری سەرۆکی لقی دهۆک.


یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕۆڵێکی چالاکی لە کار و گفتوگۆکانی سیمینارەکەدا هەبوو. مامۆستا ئەحمەد سابیر سەرۆکایەتیی تەوەری یەکەمی کرد، کە بە ناونیشانی «ئاستەنگە پەروەردەییەکان لە سەردەمی دیجیتاڵ و ڕۆڵی خێزان لە ڕێنمایی دیجیتاڵی منداڵان» پێشکەش کرا. لەم تەوەرەدا باس لە کاریگەریی گۆڕانکاریی دیجیتاڵ لەسەر پرۆسەی پەروەردە، ڕۆڵی خێزان و قوتابخانە لە ئاراستەکردنی قوتابیان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسانەی تەکنەلۆجیا و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگەکانی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان و زیرەکی دەستکرد کرا.


هەروەها شاندی یەکێتی مامۆستایان بەشداریی لە گفتوگۆکانی تەوەرەکانی تر کرد، کە زیرەکی دەستکرد و پەرەپێدانی پڕۆگرام و مەنهەج، داهاتووی پیشەی مامۆستایەتی، و پەروەردەی گشتگیر لە جیهانی عەرەبیدایان لەخۆ گرت، لەگەڵ بابەتەکانی تایبەت بە ئامادەکردنی مامۆستایان، پەرەپێدانی سیاسەتە پەروەردەییەکان و بەهێزکردنی ڕۆڵی یەکێتی و سندیکاکان لە پشتگیریی کوالێتیی پەروەردە و پاراستنی مافەکانی کارمەندانی بواری فێرکردن.


ئەم جالاکیە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بیر وڕا لەنێوان نوێنەرانی دامەزراوە و یەکێتییە پەروەردەییە عەرەبییەکان و بۆ گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە گۆڕانکارییە خێرا تەکنەلۆژی و کۆمەڵایەتییەکان بەسەر سیستەمەکانی پەروەردەدا دەسەپێنن.


بەشداریی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەم چالاکییەدا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی یەکێتییە بۆ بەهێزکردنی ئامادەبوونی لە مەحافلە پەروەردەییە عەرەبییەکان، ناساندنی ئەزموونی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی پرۆسەی خوێندن، و فراوانکردنی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ یەکێتی و دامەزراوە پەروەردەییەکانی وڵاتانی عەرەبی، بە ئامانجی خزمەتکردن بە مامۆستایان و قوتابیان و پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردە.


Comments


bottom of page