دوای سەرادنێكی فەرمی وەفدی رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە بە هاوكاری لەگەڵ یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، دوای ژمارەیەك چالاكی و بەستنی كۆنگرەی رۆژنامەوانی، لە سێیەم رۆژی سەردانەكەیان چەند قوتابخانەیەكیان لەشاری هەولێر بەسەركردەوە.
ئەمڕۆ یەكشەمە رێكەوتی ١٠-٩-٢٠٢٣ شاندی رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە لەگەڵ شاندێك لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، سەردانی قوتابخانەی (ئامادەیی زەهرای كچان)یان كرد لەشاری هەولێرو لەلایەن بەرێوەبەرو ستاڤی قوتابخانە بەگەرمی پێشوازیان لێكراو لەنزیكەوە شاندی رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە ئاشنا بوون بە شێوازی خوێندن و چۆنیەتی گرنگیدان بەزمانی عەرەبی، دوا بەدوای ئەمە سەردانی قوتابخانەی (ناوەندی بەهرە)یان كرد كە قوتابخانەیەكە بەزمانی عەرەبی، كە تیایدا خولێك بۆ راهێنانی مامۆستایان لەم قوتابخانەیە بەرێوەدەچوو، شاندەكە چاویان كەوت بە ژمارەیەك مامۆستا كە بەشداربوون لەم خولە.
جێگەی باسە شاندی باڵای رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە پێكهاتووە لە بەرێز (جەمال ئەدیب ئەلحسامی) سەرۆکی ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لە وڵاتانی تونس، لوبنان، بەحرەین، فەلەستین و جەزائیر.
ماوەتەوە بڵێین رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە لەساڵی ٢٠١٥ دامەزراوەو یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیش یەكێكە لە ئەندامانی ئەم رێكخراوە.
コメント