top of page

رێكخراوی پەروەردەی نێودەوڵەتی (EI)وەڵامی داواكاری یەكێتی مامۆستایان دەداتەوە

ناڕەزایەتی دژی هێرشەكانی توركیا دەردەبڕێت


دوای هەوڵ و داواكارییەكانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ رێكخراوە نێودەوڵەوتییەكان لەنێوانیشدا رێكخراوی پەروەردەی نێودەوڵەتی بۆ وەستانی هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچە كوردییەكان خۆشبەختانە پەروەردەی نێودەوڵەتی (EI)وەڵامی داواكاریی یەكێتی مامۆستایان داوەتەوەو ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن لەدژی هێرشەكان و نامەیەك ئاڕاستەی سەرۆك كۆماری توركیا دەكات.

رێكخراوی پەروەردەی نێودەوڵەتی كە بە یەكێتی مامۆستایانی جیهان دەناسرێت، کردەوە سەربازییەکانی ئەم دواییەی تورکیا شەرمەزار دەکات كە تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە و بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەداخەوە لە شاری عەین عیسا دوو خوێندکاری قۆناغی سەرەتایی لە هێرشێکدا گیانیان لەدەستداوە. هەروەها زیاتر لە ٢٢٤ هێرش لە ناوچەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كراوە كە کاریگەری زۆری لەسەر ژێرخانی مەدەنی و خزمەتگوزارییە گرنگەکانی وەک ئاو، قوتابخانە و نەخۆشخانەکان هەبووە كە ٤٨ قوتابخانە داخراون و ٨ هەزار و ٤٥٨ قوتابی ناتوانن خوێندن وەربگرن. هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانی عێراق، هێرشە هەڕەمەکییەکان بووەتە هۆی ئاوارەبوونی بەشێکی زۆر لە خەڵکی سڤیل.

رێكخراوی پەروەردەی نێودەوڵەتی ئەم هێرشانە بە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەزانێت چونكە دەبێ كەرتی پەروەردە و تەندروستی پارێزراو بێت. هەروەها نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی دەوڵەتی ئیسلامی بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی. لەبەشێكی نامەكەی پەروەردەی نێودەوڵەتی هاتووە كە ئەوان بەردەوام دەبن لە چاودێریکردن و ڕاپۆرت دەدەن بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

لەكۆتاییدا رێكخراوی پەروەردەی نێودەوڵەتی گرنگیدانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ ئەو پرسە بەرز دەنرخێنێت بۆ ئەوەی داهاتوویەكی سەلامەتتر و دیموكراسیتر بۆ ناوچەكە دەستەبەر بكات.

شایەنی باسە رێكخراوی پەروەردەی نێودەوڵەتی (EI) كە گەورەترین رێكخراوی تایبەتە بە بواری پەروەردەو مامۆستایان نوێنەرایەتی زیاتر لە ٣٢ ملیۆن مامۆستا و كارمەندی پەروەردە دەكات لە ١٨٠ وڵات لەرێگەی ٣٨٠ لقەوە كاردەكەن كە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان یەكێكە لە ئەندامانی ئەو رێكخراوەیە.


1 Comment


Guest
Oct 29, 2023

#Boolean values

print(4 >= 7) #Change to print False

print("Level 1" != "Level 2") #Change to print True


#Ask the user how they are and respond accordingly

mood = input("How are you feeling today?")


if mood == "happy":

print("That's great!")

elif mood == "sad":

print("Tomorrow is another day...")

else:

print("I see")

Like
bottom of page