ماوه‌یه‌كه ده‌مه‌وێ ئه‌و بابه‌ته بنووسم ، به‌ڵام ئێستا زیاتر كاتی هاتییه بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان و ده‌سته‌ی كارگێڕی قوتابخانه‌كان ئاگادار بكه‌مه‌وه ، وه‌ك تێبینییه‌ك و سه‌رنجێك .
زۆر گروپی سۆشیال میدیا و ڤایبه‌ر و تیلیگرام به ناوی جیاجیای په‌روه‌رده‌یی ، كۆمه‌لێك زانیاری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه بۆ پرسی دانانی پرسیار ، دابه‌شكردنی نمره‌كانی بابه‌ته‌كان ، تۆمار‌و ته‌نانه‌ت پلانی په‌ره‌پێدانی قوتابخانه‌و دیدو په‌یام و هتد......
زۆر له مامۆستایان ، ئیداره‌كان پشتی پێ ده‌به‌ستن و ته‌نانه‌ت جێبه‌جێی ده‌كه‌ن ، كاتێك ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه ، ده‌لێن بڵاوكرابۆوه له گروپ و سۆشیال میدیا . ته‌نانه‌ت بڕوا و متمانه‌ی ته‌واویان هه‌یه وه‌ك بڵێی په‌ڕاوێكی مقدسه.
نه‌خێر وا نییه و ده‌مه‌وێ لێره‌وه به هه‌موو په‌روه‌ردكاران له مامۆستایان و كارگێڕی قوتابخانه‌كان رابگه‌یه‌نم ، كه تاكه سه‌رچاوه بۆ هه‌ر كارێك یان وه‌زیفه‌یه‌ك سه‌رووی خۆته ، په‌روه‌رده‌كان و رێنماییه‌كانی ، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تاكه سه‌رچاوه‌یه بۆ گشت پرسه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ، ده‌بینین بۆ ورد و درشت رێنمایی بڵاو ده‌كاته‌وه ، ده‌بێ پشت به‌و رێنماییانه ببه‌سترێت كه له گروپی به‌رێوه‌به‌ره‌كان كه به‌ستراونه‌ته‌وه به په‌روه‌رده‌وه ، نه‌ك گروپی جیاجیای كه‌سی كه به‌ناوی بریقه‌دار بڵاو ده‌كرێته‌وه .
به‌رێوه‌به‌ر پێویسته هه‌رده‌م چه‌كی پێ بێت ئه‌ویش تێگه‌یشتن و زانینی رێنمایی و بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ، هه‌ر بابه‌تێكیش تایبه‌ت بێت به مامۆستایان ئاگاداریان بكاته‌وه .
پرۆسه‌ی بنیادنانی تواناكان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كی ، پرۆسه‌یه‌كه به رێنمایی و كۆمه‌لێك پێوه‌رو ستاندارد ده‌ستنیشانكراوه ، ئایا ره‌وایه دید و په‌یام و پلانی په‌ره‌پێدانی قوتابخانه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌وی دیكه بێت ، ئه‌كید نه‌خێر .
هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك و ژینگه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌خۆیه‌وه هه‌یه . نابی پشت به هیچ بنه‌ماو خاڵی قوتابخانه‌یه‌كی دیكه ببه‌ستێت .
هیوادارم له‌و مینبه‌ره‌وه كه گروپی هاوڕێیانی په‌روه‌رده‌یه ، هه‌میشه پشت به رێنمایی و بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌به‌ستین ، ئه‌گه‌ر روونكردنه‌وه یان سه‌رنجمان هه‌بێت ئه‌وا ته‌نها ئه‌و بڕیار‌و رێنماییانه شی ده‌كه‌ینه‌وه یان وه‌ك خۆی رایده‌گه‌یه‌نین ، نامانه‌وێ ببینه پاڵه‌وان و كێبڕكێ له سه‌ر لایك و كۆمێنت بكه‌ین . نامانه‌وێ ژماره‌ی ئه‌ندامان زیاد بێت ئه‌گه‌ر سوودی لێ نه‌بینن .
هه‌رچه‌ند لایك و كۆمێنت بۆ پۆسته‌كانمان وه‌ك پێویست نیه و گله‌یشمان نیه ، به‌ڵام نه‌ك مامۆستا و به‌رێوه‌به‌ر ، به‌ڵكو سه‌رپه‌رشتیاران و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی باڵا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌یری پۆسته‌كانمان ده‌كه‌ن و جێی متمانه‌ی زۆرینه‌ین . هیوادارین به بڵاوكراوه ساخته‌و نابه‌جێ و هه‌ر پۆستێكی ئه‌و گروپانه باوه‌ڕ مه‌كه‌ن پشت به سه‌رچاوه‌ی راست ببه‌ستن ئه‌ویش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و په‌روه‌رده‌كانه . ئه‌وه‌ی پشت به‌و گروپانه ببه‌ستێت به‌رای من لاوازی ئه‌و كه‌سه ده‌رده‌خات له بواری كارگێری و پیشه‌ییه‌كه‌ی
له گه‌ڵ رێز‌و ته‌قدیرمان
سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا ...... سه‌رپه‌رشتیاری كارگێڕی له پ ناوه‌ندی هه‌ولێر

دەست خۆش استاز زۆر راستە ئێستا دانای گروپات بوویتە چاو لێکەری هەر کەسەو بە ئارەزووی خۆی شت بلاو دەکاتەوە و فەرزیش دەکات کەچی هیچ بنەمایەکی نیە دوورە لەراستی ..هەندێک لە کەساننیش بە زۆر دەیانەوێ ئادی گرووپەکانیان بی ئەگەر نا توڕە دەبن.هیوا دارم سنور بۆ ئەم دیاردانە داندرێ لەلایەنی کەسی پەیوەنی دار دووبارە دەستان خۆش بێت