top of page

سێ پڕۆژەی هاوبەش بەرێوەدەچێت

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان و ڕێکخراوی ئەدیابین بۆ پەرەپێدانی تواناکان سێ پڕۆژەی هاوبەش ئەنجام دەدەن.

بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی سێشەممە 20-8-2024 لە مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.م.ک) پێشوازی کرا لە هەردوو بەرێزان مامۆستا ئالان و مامۆستا ڕێباز لە کومەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسان بۆ تاوتوێ کردن لەسەر ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی هاوبەش.

سەبارەت بە پڕۆژەکان کەوا بڕیارە لەمانگی 9 بەرێوە بچێت بریتی دەبێت لەئەنجامدانی دیبەتێکی کراوە دەربارەی ڕێبەریی پەروەردەیی، هەروەها کارکردن لەسەر ئەنجامدانی سیمینار لەلایەن برادەرانی ئاسایش و مامۆستایان سەبارەت بە مەترسییەکانی بازرگانی بەمادە هۆشبەرەکان. جگە لەمەش کارکردن لەسەر ئەنجامدانی دیبەیتێکی کراوە بۆ ژمارەیەک پەروەردەکار سەبارەت بەئایندەی پەروەردە لەهەرێمی کوردستان.


Recent Posts

See All

یادی رۆژی مامۆستایان بەرزراگیرا

ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی ٦-١٠-٢٠٢٤ لە ئامادەیی رزگاری كوڕان لە هەولێر بەئامادەبوونی مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی...

Comments


bottom of page