سەبارەت بەهێرشەکانی سەر هێزی پێشمەرگە یەکێتی مامۆستایان پەیامێک بڵاودەکاتەوە
- Mar 24
- 1 min read
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هێزی پێشمەرگە دەکات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی دوژمنکارانە بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەنجامدرا کە لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبەنەوەی ئەم دوژمنکاریە بگرێتەبەر کە دەکرێتە سەر کوردستان، هەروەها داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنورێک بۆ ئەم هێرشە دوژمنکارانە دابنێن.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
24_3_2026

_edited.png)



Comments