رۆژی دووشەمە ١٩ی٦ی٢٠٢٣ شاندی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە سەرۆکایەتی مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی بەڕێز (علی حســێن) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بەمەبەستی پیرۆزبای دەس بەکاربوونی ، لە هەمان ڕۆژ شاندەکە سەردانی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیکانی یەکێتی نیشتمانی کرد و لەلایەن بەرێز (جوتیار نوری) بەرپرسی مەکتەب پێشوازیان لێکرا. لە بارەگای مەکتەب پێشوازی لە شاندی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە سەرۆکایەتی مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، سکرتێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣
Comentarios