top of page

سەردانی نوێنەری وانەبێژانی دوورخراوە بۆ یەکێتی مامۆستایان

  • Jan 26, 2025
  • 1 min read

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦-١-٢٠٢٥ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی دوورخراوە سەردانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیان کرد

لە دیدارێکدا مامۆستایانی وانەبێژی دوورخراوە داواکارییەکانیان بێشکەش کرد بەتاببەت باسیان لە ئەزموونی مامۆستایانی وانەبێژ کرد ئەوانەی دوورخراونەتەوە دەکرێ لە جێگەی مامۆستایانی خانەنشین دابنرێن و سوود لە توانا و ئەزموونیان وەربگیرێت

لە بەرامبەردا مامۆستا احمد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند کە وانەبێژان خاوەن ئەزموونن و داواکارییەکانیان لەلایەن یەکێتی مامۆستایان دەگەیەنرێتە بەرپرسانی باڵا و لایەنی پەیوەندیدار.



Comments


bottom of page