شاندێكی لقی هەلەبجەی شەهیدی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزووریان بەسەركردەوە.
رۆژی پێنجشەممه بەرواری ٢٠٢٤/٧/٢٥ شاندێكی لقی (هەلەبجەی شەهید)ی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە سەرۆک و جێگران و ئەندامانی لق و بە یاوەری کەرتی شارەزووری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی بەڕێز مامۆستا ( نەبیل حەمە ساڵح) بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزووریان کرد بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا سەباح سەرپەرشتیاری یەکەم و یەکەی سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی شارەزوور، بە مەبەستی پیرۆزبایی کردنی وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور.
لەدیدارێكدا وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزیان، باس لەکاری هەماهەنگی و پێکەوە کارکردن و چۆنیەتی خزمەتی زیاتر بە مامۆستایانی سنورەکە کرا .
Comments