top of page

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان بەرێوەبەرایەتی پرۆگرامەكان و چاپەمەنییەكان بەسەردەكاتەوە

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Jan 29, 2024
  • 1 min read

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٨-١-٢٠٢٤ لەشاری هەولێر مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد.

لەم سەردانەیدا، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەلایەن بەرێز مامۆستا (حەسەن سەرتیپ) بەرێوەبەری گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەكان بەگەرمی پێشوازی لێكرا، لە دیدارێكدا باس لە پێداچوونەوە بە پرۆگرامەكان و هەروەها گرنگترین ئەو گۆرانكارییانە كرا كە لە پرۆگرامەكان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤/٢٠٢٥ ئامادەكراوە. هەروەها تیشك خرایە سەر كارو چالاكییەكانی بەرێوەبەرایەتی پرۆگرامەكان و چاپەمەنییەكان.


Comments


bottom of page