سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەشداری لە ئاهەنگێكی تایبەت بەبۆنەی (٦ی ئۆكتۆبەر) رۆژی جیهانی مامۆستایان دەكات كە تیایدا كۆمەڵەی مامۆستایانی ئیمارات بەهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە بەسپۆنسەری رێكخراوی (ادو فكرە - EDU FIKRA) بەڕێوەچوو.
بۆ بەرزراگرتنی رۆژی جیهانی مامۆستایان، مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەرێگەی ئۆنلاینەوە بەبەشداری ژمارەیەكی زۆر لە رێكخراوی گرنگ و دیاری جیهانی بەشداربوو لە ئاهەنگی یادكردنەوەی ئەم رۆژە، كە تیایدا وێرای پەیامی پیرۆزبایی چەندین وتاری جۆراوجۆر پێشكەشكرا.
شایەنی باسە رێكخراوی (ادو فكرە - EDU FIKRA) رێكخراوێكی نێودەڵەوتییە لەولاتی ئیمارات گرنگی دەدات بە كەرتی پەروەردەو رۆشنبیری.