top of page

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان بەشدار دەبێت لە كۆبوونەوەیەكی گرنگی نێودەوڵەتی "بەوهیوایەن هەڵبژاردنی یەكێتی مامۆستایان بەزووترین كات ئەنجامبدرێت"

رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 13/6/2024 مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بەشداری كۆبوونەوەیەكی نێودەوڵەتی دەكات كە لەرێگای ئۆنلاین ئەنجامدرا.

ئەم كۆبوونەوەیە لە لایەن رێكخراوی (ناسوت) كە گەورەترین سەندیكای مامۆستایان لە شانیشنی یەكگرتوو و سەندیكای ١٧ رێكخراو بەشداریان تێداكردبوو، جگە لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەندیكاكانی ووڵاتانی (فەرەنسا، ئەلمانیا، ئیسپانیا، پورتوگال، كەندا، ئەمریكا، مۆزەمبیق، ئۆگەندا، هۆلەندا، باشوری ئەفریقیا).

تەوەری گفتوگۆکە بریتیی بوو لە بەرگریکردن و درێژکردنەوەی دیموکراسی، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر بەشداریكردنی نیوەی دانیشتوانی زەوی لەسەر سندوقەكانی دەنگدان. بۆ ئەم مەبەستە تاوتوێی كاری سەندیکاکان و مامۆستایان كرا كە ئەوەی لەتوانایان دایە بۆ بەرگریکردن و درێژکردنەوەی پرۆسەی دیموکراسی ڕاستەقینە بۆ ئەوەی سوود بە پیشەکە و منداڵ و گەنجەکانمان بگەیەنێت.

هەر لەم كۆبوونەوەدا مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی باسی لەگرنگترین ئەو رووداوانە كرد كە كاریگەری لەسەر دیموكراسی و هەڵبژاردن دەكات لەعێراق و كوردستان، هەوەها باسی لە هەڵبژاردنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرد كە بەداخەوە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە دەبوایە هەڵبژاردن بكات بەڵام تائێستا هیچ هەڵبژاردنێك نەكراوە، كە ئەمەش كاریگەری لەسەر كارەكان و ئەدای یەكێتییەكە دروستكردووە، هۆكاری ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن بۆ چەند خاڵێك گەڕاندەوە لەوانە لەهەندێ ناوچە بایكۆتكردنی خوێندن هەبووە و ئامادە نەبوونە بچنە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، كە ئەمەش كاریگەری سەلبی هەیە لەسەر ئیشوكارەكانی یەكێتی مامۆستایان، بەو هیوایەین بتوانین لەزووترین كات هەڵبژاردن ئەنجام بدەین.



Comments


bottom of page