رۆژی سێشممە رێكەوتی ٤-٦-٢٠٢٤، لە میانەی سمیناری زنجیرەی دادپەروەری کەشوهەوا زەوی سووتاو، هەریەك لەسەرۆك و جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان بەشداربوون لە سمینارێك كە تیایدا داوای خۆ گونجاندن لەگەڵ شەپۆلی گەرما كرا بەتایبەت لە ناوەندەكانی خوێندن و قوتابخانەکان.
ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم سمینارە بەهێزكردن و خستنەرووی سەرنج و پێشنیارەكانی پەروەردەكارانە لە بارەی زانستی كەشوهەوا و هەڵمەتی پەروەردەكاران بۆ گەشەپێدانی بەردەوام، هەروەك لەم سمینارەدا باس لە کاریگەرییە خێراکانی ئەم دواییەی شەپۆلی گەرمای پێوانەیی كرا بەتایبەت كاریگەرییەكانی لەسەر کەرتی پەروەردە لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن. لەوەش گرنگتر، لە ڕێگەی پسپۆڕەکانمانەوە، ئەوە خرایە بەرچاوی مامۆستایان و سەندیکاکان دەبێ داوای چ جۆرە بەرنامەیەکی کاریگەرانەی گونجاندن بکەن لە قوتابخانە و لایەنی پەیوەندیدار بەم بابەتەوە.
جێگەی باسە لەم سمینارەدا بەرێز ئەننا سینغ بەرپرسی ناوچەی ئاسیا باسفیك وتەیەكی لەبارەی سمینارەكە پێشكەشكرد و باسی لە گرنگی بابەتەكە و گۆرانكاری كەشووهەوا لە جیهان كرد هەروەها ئامادەبووانی ئەم سمینارەش بەبابەت و سەرنج و پێشنیار سمینارەكەیان دەوڵەمەندتر كرد. هەروەها خاتوو ڕوبی بێرناردۆ، لە رێكخراوی (ئەی سی تی) فلیپینی بابەتێكی لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا لە پۆلدا پێشكەش كرد كە چۆن ڕووبەڕووی شەپۆلی گەرمی توند دەبینەوە، جگە لەمەش دکتۆر سوڤاجی گود لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بابەتێكی لەبارەی کاریگەرییەکانی قەیرانی کەشوهەوا لەسەر تەندروستی و خۆشگوزەرانی پەروەردەکاران و خوێندکاران پێشكەشی ئامادەبووانی ئەم سمینارەكرد. هەروەها دکتۆر ئەلبێرت سالامانکا و دکتۆر لیزا شیپەر باسیان لە خۆگونجاندن و خراپ گونجاندن كرد كە چۆن دەبێت سیستەمی پەروەردە بە شێوەیەکی کاریگەر خۆی لەگەڵ شەپۆلەکانی گەرمادا بگونجێنێت.
جێگەی باسە مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی وەكو سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان و مامۆستا عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان بەشداربوون لەم سمینارە.
Comments