top of page

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Mar 25
  • 1 min read

ڕێکەوتی ٢٥ی ٣ی ٢٠٢٥: مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، سەردانی بەڕێز ڕێبوار تاڵەبانی، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد. دیدارەکە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی پرۆسەی خوێندن لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان تەرخان کرابوو.


لە دانیشتنەکەدا، ئاڵوگۆڕی کولتووری نێوان هەردوولا ئەنجام درا، هەروەها ڕێبوار تاڵەبانی کتێبی خۆی بە ناونیشانی "کەرکووک لە نێوان یار و نەیاردا" پێشکەش کرد، لەلایەن خۆیەوە مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی کتێبی "النشاط السياسي الكردي في بغداد ١٩٢١-١٩٥٨" پێشکەش بە بەڕێزیان کرد.


ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ باشترکردنی بارودۆخی پەروەردە و فێرکردن لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ئەنجام درا و چەندین پرسی پەیوەندیدار بە کەرتی پەروەردە خرایە بەرباس.


Comments


bottom of page