top of page

شاندێكی دیداری ئاشتی له‌عێراق سه‌ردانی یه‌كێتی مامۆستایان ده‌كات

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10-2-2024 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و شاندێكی دیداری ئاشتی له‌عێراق به‌رێوه‌چوو.

له‌میانه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی دیداری ئاشتی له‌ عێراق كرا كه‌وا بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام بێت كه‌ تیایدا نزیكه‌ی 40 رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی به‌شدارن له‌م دیداره‌. هه‌روه‌ها له‌م كۆبوونه‌وه‌ باس له‌ گرنگترین راسپارده‌و پێشنیاره‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رز بكرێته‌وه‌ بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ندو حكومه‌تی هه‌رێم.

شایه‌نی باسه‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌دا، به‌رێز دیڤید مه‌كۆ نوێنه‌ری رێكخراوی جیهانی بۆ ئاشتی به‌شداربوون كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كیی ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ واشنتۆنه‌.


Комментарии


bottom of page