top of page

شاندێكی سەندیكای مامۆستایانی عێراق سەردانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی ١٣-٨-٢٠٢٤ لەشاری بەغدا، لەسەر راسپاردەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا پێشوازی لەشاندێكی باڵای سەندیكای مامۆستایانی عێراق كرد بەسەرۆكایەتی عدی العیساوی نەقیبی سەندیكاو شاندی یاوەری.

لەسەرەتادا بەرێز فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەبەغدا بەخێرهاتنی میوانە بەرێزەكانی كردو لەمیانەی دانیشتنێكدا تاوتوێی چەند بابەتێكی گرنگ كراو تیشك خرایە سەر رەوشی مامۆستایان بەشێوەیەكی گشتی، هەروەها باس لەپتەوكردنی پەیوەندی نێوان یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و سەندیكای مامۆستایانی عێراق كرا كە بەیەكەوە هەماهەنگییەكی باش لەنێوانیاندا هەیە.

هەروەها باس لەرۆڵی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیان كرد لە داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی مامۆستایان و هەوڵەكانیان بۆ دەستەبەركردنی مافەكانیان لەهەرێمی كوردستان و هەروەها لەشاری بەغدا.

جێگەی باسە شاندی سەندیکای مامۆستایانی عێراق بە سەرۆکایەتی عودەی حاتم العیساوی نەقیبی سەندیکای مامۆستایانی عێراق لەگەڵ ئەندامانی دەستەی ناوەندی ئیداری سەندیکا بەرێزان فیراس عەبدولعەزیز بەرپرسی لێژنەی پەیوەندییەکان و فادل زەنناد بەرپرسی لیژنەی ڕۆشنبیری و ئامادەکاری و ڕاهێنان لە سەندیکا.


Comments


bottom of page