top of page

شاندێكی مامۆستایانی سەلاحەدین سەردانی یەكێتی مامۆستایان دەكات

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Jan 26
  • 1 min read

ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی ٢٦-١-٢٠٢٥ لە مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پێشوازی كرا لە بەرێز نجم عبدالله نەقیبی سەندیكای مامۆستایانی عێراق/ لقی سەلاحەدین و شاندی یاوەری كە پێكهاتبوون لە نوێنەرانی هەردوو كەرتی سامەراو بەلەد.

لەمیانەی دانیشتنێكدا مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وێرای بەخێرهاتنی شاندی میوان، باسی لە رەوشی پەروەردەو خوێندن كرد لە هەرێمی كوردستان.

مەبەست لەم سەردانەیان گفتوگۆكردن بوو لەسەر بابەتێكی پەروەردەیی و هەروەها جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردولا كرایەوە بەتایبەت ئەنجامدانی كاری هاوبەش لەنێوان هەردوولادا.





Comentários


bottom of page