شاندێكی یه‌كێتی مامۆستایان كه پێكهاتبوون له به‌رێزان جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت به‌یاوه‌ری لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایان له‌شاری كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ چه‌ندین دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆك و ئەندامانی سکرتاریەت، دكتۆر نادر و مامۆستا ئەحمەد کەرکوکی و مامۆستا رێبوار هاوڕێ لەگەڵ سەرۆک و جێگر و ژمارەیەک لە ئەندامانی لقی کەرکوکی یه‌كێتی مامۆستایان سه‌ردانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک-یان كرد دواتر له‌گه‌ڵ به‌رێز یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی كۆبوونه‌وه هه‌روه‌ها سه‌ردانی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی-یان كرد. له‌هه‌مان رۆژدا سه‌ردانی سەرپەرشتیاری یەکەمی بنەڕەتی و سەرپەرشتیاری یه‌کەمی ئامادەیی-یان كرد. له‌میانه‌ی ئه‌و سه‌ردان و كۆبوونه‌وانه‌دا باس له ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن كرا له سنووری پارێزگای كه‌ركوك و هه‌روه‌ها په‌یامی پیرۆزبایی گه‌یاندرایه ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه ده‌ست به‌كاربوونه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن.
له‌هه‌مان رۆژ شاندی یه‌كێتی مامۆستایان له كه‌ركوك سەردانی خانەوادەی خوالێخۆشبوو کاک کامل ژمێریاری لقی کەرکوکی یه‌كێتی مامۆستایانیان كرد بەمەبەستی پرسە و سەرەخۆشی لێیان، هه‌روه‌ها سه‌ردانی خانه‌واده‌ی مامۆستا محەمەد نەسرەدین ئەندامی لقی کەرکوکیان کرد بە مەبەستی پرسە و سەرەخۆشی به‌هۆی كۆچیی دوایی دایكی به‌رێزیان.
هه‌روه‌ها له‌هه‌مان رۆژ شاندی یه‌كێتی مامۆستایان سەردانی کەرتی چەمچەماڵی یه‌كیتی مامۆستایانی كوردستانیان كرد له‌دیدارێكدا چاویان كه‌وت به ژماره‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌رو مامۆستا و تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی په‌روه‌رده‌یی كرا.
له‌كۆتایی شاندی یه‌كێتی مامۆستایان سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌یان كرد كه ده‌ستپێشخه‌ربوون بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ده‌وام.
Kommentare