ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی ٢-٦-٢٠٢٤، شاندێكی یەكێتی مامۆستایان بەسەرۆكایەتی مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی مەڵبەندی ٣ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان-یان كرد، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
بۆ ئەم مەبەستە شاندی یەكێتی مامۆستایان، لەلایەن بەرێز دكتۆر مەجید بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازییەكی گەرمیان لێكراو لەدیدارێكدا باس لە خزمەت كردنی مامۆستایان و رۆڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرا لە بواری پەروەردە، هەروەها جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولا كرایەوە.
Comments