top of page

شاندێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی وەزارەتی ناوخۆ دەكات.



ڕێكەوتی 26\2\2023 شاندێكی (ی.م.ك) بە سەرۆكایەتی مامۆستا احمد گەرمیانی سەرۆكی (ی.م.ك) بە یاوەری بەرێزان (د.مهدی قادر و وشیار حمد حاجی) ئەندامانی سكرتاریەت سەردانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانی كرد، لە لایەن بەڕێز (د.هێمن میرانی) بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە گەرمی پێشوازیان لێكرا،


چەندین تەوەری گرنگی پەیوەست بە مامۆستایان و پڕۆژە و بەرنامەكانی (ی.م.ك) تاوتوێكران كە هەماهەنگی زیاتر لە نێوان (وەزارەتی ناوەخۆ) و (یەكێتی مامۆستایانی كوردستان) بكرێت و لە داهاتووشدا چەند بەرنامە و پڕۆژە یەك دیراسەت دەكرێت بۆ خزمەتی پەروەردەكاران وكاری یەكێتی مامۆستایان.

7 views0 comments

Comments


bottom of page