شاندێکی رێکخراوی ئاشتی جیهانی بە یاوەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی ئامادەیی رزگاری دەکات
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

- Sep 23
- 1 min read
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢-٩-٢٠٢٥ شاندێکی رێکخراوی ئاشتی جیهانی بە یاوەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی ئامادەیی رزگاری کرد لە شاری هەولێر، لەلایەن بەڕێوەبەر و مامۆستایانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر هەوڵەکانیان لە پێناو بەرجەستەبوونی ئاشتی و پێکەوەژیان و کارکردن لەسەر بڵاوکردنەوەی بیری ئاشتیخوازی لە کوردستاندا.
جێگەی باسە رێکخراوی (Global Peace Foundation) ساڵانە پرۆگرامی گۆڕانکاری لە پەروەردە بۆ زۆرێک لە وڵاتان پێشکەش دەکات و لە بەرنامەیاندایە لە کوردستان بۆ ماوەیەکی درێژ ئەو بەرنامەیە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن.
_edited.png)














Comments