top of page

شاندێکی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكات.


ئەمرۆ رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 22\1\2023 شاندێكی مەكتەبی شاندێکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان بەسەرۆکایەتی ماموستا ئەحمەد گەرمیانی وئەندام بوونی خاتوو حسیبە مصگفی جمیل و دكتور مهدی خۆشناو ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد، بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بۆ ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری گشتی لە ئیدارەی سۆران .

لەسەرەتا شاندەكە سەردانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆرانی كرد ولەلایەن مامۆستا عەزیر بەرێوەبەری پەروەردە پێشواز گەرمیان لیكرا ولەدانیشتنێکدا هەردولا تاوتوێی کێشەوگرفتەکان و چارەسەری ڕەوشی پەروەردەیان کرد بەگشتی و لە سنورەكە بە تایبەتی .

پاشان شاندەكە سەردانی دكتور كامران بەرێوەبەری گشتی تەندرۆستی سۆران ولە میانەی سەردانەكە باس لە گرنگی پەیوەندی لە نێوان هەردوو سێكتەری پەروەردە وتەندرۆستی کرا ولە لایەن خویە بەرێوەبەری گشتی تەندرۆستی بەڵینی دا بە تایبەتكردنی خەزمەتی مامۆستایان و هاۆكاریكردنی پەروەردە بۆ كردنەوەی خۆلی وشیاری تەندرۆستی ، لە كۆتای سەرۆكی (ی.م.ك) ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەم ئەرکەی نوێیەدا ، لەبەرامبەردا ئەویش خۆشحالی خۆی بۆ ھاتنی شاندەكە دەربڕی.

هەرلەسەردانەکەدا، شاندەكە سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران كرد مەبەستی پێرۆزبای لە بەرێز ئاكارا بە بۆنەی دەست بەكاربوونی لە كاری نوێ و فەیسەڵ سادق بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران بەهەمان شێوە ، لەدانیشتنەکاندا شاندی سکرتاریەت تەواوی پشتگیری و هاوکاری خۆیان نیشاندا بۆ هەماهەنگی و توندوتۆلکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا.

لەدرێژەی سەردانەکە سەردانی دلیڤان عومەر بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سۆران یان کرد ، دوای پێشوازیكردنی گەرم لە شاندی میوان ، گفتوگۆ لە نێوان هەردوولا كرا دەربارەی كاركردن بۆ تەرخانكردنی برۆژەی نیشتەجیبوون بۆ مامۆستایانی دەڤەرەكە.

لە هەمان رۆژ شاندی سكرتاریەت سەردانی زانكۆی سۆرانی كرد ولە لایەن دكتور شیروان شریف سەرۆكی زانكۆ پێشوازیان لێكرا ، لە دیدارێکدا شاندی میوان کورتەیەکیان لە بارەی بارودۆخی مامۆستایان و ناوەندە كانی خوێندن و ئاستی گەشەی زانستی لە هەرێم خستەڕوو، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ڕۆڵی زانکۆ و ناوەندە زانستییەکان لە پێشخستنی ڕەھەندە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی و بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتن و پێگەیاندنی تاک ئاڵوگۆڕ کرا.

لەوسەردانە ، سەردانی یەکەی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی ئامادەیی و پیشەیی سۆرانیان کرد ولە لایەن عومەر یوسف حمد سەرپەرشتیاری یەکەمی ئامادەیی سۆران وژمارەیەك لە سەرپەرشتیار پێشوازیەکی گەرمیان لێ كرا وژمارەك پرسی پەروەردەوە و سیسته‌می هاوڕه‌ێی ڕه‌خنه‌گر تاوتێ كرا.

لە كۆتایی سەردانەكەدا، شاندەكە سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرا ولە لایەن هەڵگورد شێخ نەجیب پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی كوردستان و سەرۆك و ئەندامانی لقی سۆران-ی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرد ، لە دیدارێكدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رۆڵی یەكێتی مامۆستایان لە پاراستنی مافەكانی ماموستایان بەرز نرخاند لە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان و بە تایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

Comments


bottom of page