top of page

كۆبوونەوەى ئاسايى مەكتەبى سكرتاريەتى يەكێتى مامۆتايانى كوردستان سازدرا.

رِۆژى يەكشەممەى رِێەوتى 4/6/2023 كاتژمێر (10) ى سەرلەبەيانى لە بارەگاى مەكتەبى سكرتاريەت بە سەرۆكايەتى مامۆستا ئەحمەد سابیر سەرۆكى (ى،م،ك) و بەئامادةەوونى جێگرانى سەرۆك و تەواوى ئەندامانى مەكتەبى سكرتاريەت كۆبوونەوەى ئاسايى مەكتةبى سكرتاريەتى يەكێتى مامۆستايانى كوردستان گرێدرا، تەوەرەكانى كۆبوونەوەكە بريتيبوون لە:

1. گفتوگۆكردن دەربارەى ستراتيژييەتى رِاهێنانى مامۆستايان و بەرنامەى رِێبەرى مامۆستايانى رِاهێنەر.

2. رِاپۆرتى بەشدارى مامۆستا ئەحمەد سابیر سەرۆكى (ى،م،ك) لە كۆنفرانسى ناسوت (يەكێتى مامۆستايانى بەريتانى) لە گلاسكۆى پایتەختی ئوسكتلندا.

3. رِاپۆرتى بەشدارى مامۆستا عەبدولواحيد محەمەد جێگرى سەرۆكى (ى،م،ك) لە كۆنفرانسى (يەكێتى خانەنشينانى عەرەبى ) لە بەيروت.

4. سەردانى شاندى مەكتەبى سكرتاريەت بۆ بەغدا و ديدار و كۆبوونەوەكانى كە لەلایەنی بەرێز مامۆستا عەتا احمد جێگری سەرۆك پێشكەش كرا.

5.پرۆسەى ئامادەكارييەكانى هەڵبژاردنى يەكێتى مامۆستايانى كوردستان.


Comments


bottom of page