top of page

لقی هەڵەبجەی شەهید سەردانی مامۆستا ( ئەسعەد جافر )کە وەك بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن دەست بەکاربوە.

ئەمڕۆ چوارشەمە بەرواری (٢٠٢٣/٤/٢٦) وەفدێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لقی هەڵەبجەی شەهید لەگەڵ کەرتی پێنجوێنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ، بۆ مەبەستی پیرۆزبای کردن سەردانی بەڕێز مامۆستا( ئەسعەد جافر ) ئەندامی لقمان کرد کە وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن دەست بەکاربووە ، هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ ئەخوازین لە ئەرکە نوێیەکەیدا، وە بە یاوەری بەڕێز بەڕێوەبەری پەروەردە سەردانی بەڕێز ( زانا ڕەحمان ) قائیمقامی قەزای پێنجوێنمان کرد کە لەهەمان کات بەڕێز بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز (هێمن ئیبراهیم ) ئامادەی دانیشتنەکە بوو، کە تیایدا چەن باس و خواستێک لەبارەی کێشەو گیرو گرفتەکانی مامۆستایان و وانەبێژان و بینای قوتابخانەکانی ئەو سنورەو سەرجەم کێشە پەروەردەیەکان کران و وەچۆنیەتی داڕشتنی میکانیزمێک بۆچارەسەرکردنی گرفتەکان کرا.



bottom of page