top of page

مه‌راسیمی ناساندنی كتێبی (مشتێك له‌ خه‌رمانی په‌روه‌رده)

ئاماده‌بووان به‌جۆش و خرۆشه‌وه‌ سه‌رنج و تێبینی خۆیان خسته‌ڕوو - له‌مه‌راسیمێكدا له‌ هۆلی شه‌هید حه‌سیب له‌ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ناساندنی كتێبی (مشتێك له‌ خه‌رمانی په‌روه‌رده‌) به‌رێوه‌چوو. رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 29-11-2023 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌په‌روه‌رده‌كاران و سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایان و میوانان، مه‌راسیمی ناساندنی كتێبی (مشتێك له‌ خه‌رمانی په‌روه‌رده‌) له‌ نووسینی مامۆستا (له‌یلا سه‌لاحه‌دین ئه‌حمه‌د به‌رزنجی) به‌رێوه‌چوو. له‌سه‌ره‌تادا مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وێرای ده‌ستخۆشی له‌ نووسه‌ر هیوای خواست خه‌مخۆرانی بواری په‌روه‌رده‌ به‌ قه‌له‌كانیان تیشك بخه‌نه‌ سه‌ر بواری په‌روه‌رده‌ و بۆ خزمه‌تی زیاتری ئه‌و كه‌رته‌ به‌رهه‌می باش پێشكه‌ش بكه‌ن. دواتر مامۆستا له‌یلا سه‌لاحه‌دین نووسه‌ری كتێبی (مشتێك له‌ خه‌رمانی په‌روه‌رده‌) تیشكی خسته‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی و به‌وردی باسی له‌ بابه‌ت و وتاره‌كانی نێو كتێبه‌كه‌ی كردو دواتر ده‌رفه‌ت درایه‌ میوانان و ئاماده‌بووان سه‌رنج و پرسیاری خۆیان خسته‌ڕوو و به‌جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه‌ ئاماده‌بووانی ئه‌م كۆڕه‌ سه‌رنجی خۆیان خسته‌به‌رباس، به‌جۆرێك ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ و سه‌رنجی خۆیان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار خسته‌ڕوو هه‌روه‌ك به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاماده‌ی ئه‌و كۆڕه‌ بوو به‌رێزیان وێرای ده‌ستخۆشی له‌ نووسه‌ر هیوای خواست تیشك بخرێته‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كان، له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ مامۆستایه‌كی زانكۆ هیوای خواست كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ لیژنه‌یه‌ك دابنێت بۆ چاودێری كتێب و په‌رتووكه‌كانی خوێندن كه‌ به‌شێكی زۆریان هه‌ڵه‌ی چاپییان تێدایه‌. هه‌روه‌ها مامۆستایه‌كیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كتێبی له‌مجۆره‌ ده‌توانرێ سوودی لێ ببیندرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌یین. له‌كۆتاییدا مامۆستا حه‌سیبه‌ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت رێزو سوپاسی یه‌كێتی مامۆستایانی به‌خشییه‌ مامۆستا له‌یلی سه‌لاحه‌دین و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.


+30



Comentários


bottom of page