top of page

مه‌راسیمی ناساندنی كتێبی (هاورێیانی په‌روه‌رده‌)

رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7-11-2023 له‌هۆلی شه‌هید حه‌سیب له‌مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك په‌روه‌رده‌كارو مامۆستاو سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و میوانان مه‌راسیمی ناساندنی كتێبی هاورێیانی په‌روه‌رده‌ به‌رێوه‌چوو.

كتێبی (هاورێیانی په‌روه‌رده‌) له‌ نووسینی مامۆستا سوهه‌یل تاهیر سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ییه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌بواری په‌روه‌رده‌ و ژماره‌یه‌ك وتارو بابه‌تی په‌روه‌رده‌یی له‌خۆی ده‌گرێت، له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا باسێكی كورتی كتێبی هاورێیانی په‌روه‌رده‌ی كردو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هیواخوازه‌ هاوكاری نووسه‌ران و خه‌مخۆرانی بواری په‌روه‌رده‌ بكرێت له‌ به‌چاپ گه‌یاندنی كتێب و په‌رتووكه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان.

دواتر نووسه‌ری كتێبی هاورێیانی په‌روه‌رده‌ ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی بۆ میوانان خسته‌ڕوو و سوپاسی ئه‌دمینه‌كانی گروپی (هاوڕییانی په‌روه‌رده‌)ی كرد كه‌ هاوكار و پاڵپشتی گروپه‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نزیكه‌ی 35 هه‌زار مامۆستا و هاوڕێی په‌روه‌رده‌یی له‌خۆی كۆكردۆته‌وه‌. دواتر مامۆستا سوهه‌یل تاهیر نووسه‌ری كتێبی هاوڕێیانی په‌روه‌رده‌ وه‌ڵامی سه‌رنج و پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه‌ و كتێبی هاورێیانی په‌روه‌رده‌ دابه‌شی سه‌ر میوانان كرا.

له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا سوپاس و پێزانینی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان پێشكه‌شی مامۆستا سوهه‌یل تاهیر كرا.



コメント


bottom of page