top of page

مەراسیمێك بۆ رێزلێنان لە شاندی رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە بەرێوەچوو

دوای سەردانەكەیان بۆ شاری هەولێر رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە بەیاوەری لەگەڵ شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی بەرێز ئەندازیار مەسعود تاهیر رۆژبیانی خاوەنی كۆمپانیای (رەسەن گروپ)یان كرد، بەمەبەستی رێزلێنان لەشاندی رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە.

جێگەی باسە كۆمپانیای ڕەسەن گروپ كە نزیكەی (٥) هەزار یەكەی نیشتەجێ بوونی لەپارێزگای هەولێرو سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دروستكردووە كە تیایدا چین و توێژی مامۆستایان لەم سێ پرۆژەیە سوودی زۆریان لێ وەرگرتووە كە بە قیستێكی درێژ خایەن و لەكاتی قەیرانەكانیشدا ئاسانكاری زۆریان بۆ مامۆستایان كردووە.

هەروەها بێتەوە ڕەسەن گروپ، جگە لە خزمەتی چین و توێژی مامۆستایان، بەهەمانشێوە خزمەتی چین وتوێژی هەژاران دەكات، هەر بەم بۆنەیەوە بەرێوەبەری كۆمپانیای ناوبراو بەڵێنی ئەوەی دا بەردەوام بێت لەسەر كارەكانی بەتایبەت خزمەتی زیاتر بە چین وتوێژی مامۆستایان بەردەوام دەبن.


Σχόλια


bottom of page