top of page

مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پێشوازی لە شاندی سەندیکای مامۆستایانی عێراق دەكات

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • May 12, 2023
  • 1 min read

(١١-٥-٢٠٢٣) مەكتەبی سكرتاریەتی (ی.م.ك)، پێشوازی لە شاندی سەندیکای مامۆستایانی عێراق بەسەرۆكایەتی عودی حاتەم جێگری نەقیبی (ن.م.ع) کرد.


لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەكە تاووتوێ کرا، بەتایبەتی ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی (ی.م.ك) و(ن.م.ع) و گرنگیی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە ماف و خواستی سەرجەم مامۆستایانی جیاوازەکانی عێراق وهەرێمی كوردستان بەهەموو پێکهاتە وئایین وئایینزا و بیروروا جیاوازییە کانییانەوە دەستەبەر بكات .


هەروەها جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی پەروەردەی کرایەوە بە شێوەیەکی بنەڕەتی.


ولەتەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکدا ، باس لە ئامادەكاریكانی هەردوو لا بۆ پێشوازێكردن لە سەرۆكی یەكیتی مامۆستایانی جیهان وشاندی سەندیكای مامۆستایانی بەریتانی بۆ بەغدا وهەرێمی كوردستان وبڕیاردرا بە

پێکهێنانی لێژنەی هاوبەش بۆ دانانی برۆگرامی سەردانەكە .


وەشاندی میوانەكە بانگەشەی فەرمی بۆ یەكێتی مامۆستایانی كوردستانی بۆ سەردانی بەغدا ولەلای خویەوە سەرۆكی (ی.م.ك) مامۆستا احمدسابیر پێشوازی لە بانگەشە كرد .


コメント


bottom of page