٢٠٢٣/٨/٣١ بەغداد سەردانی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و سەندیکای مامۆسایانی عێراقی و وەفدێکی باڵای مامۆستای جیهانی بەسەرۆکایەتی د. دایڤید وێرای باسی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن و گرنگی ڕۆڵی مامۆستایان ، یەکێتی مامۆستیان داوای لەسەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار کرد:
١- چارەسەری موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم و خەرجکردنی موچەکانی مانگی ٧ و ٨
٢- چارەسەرکردنی کێشەی پلە بەرزکردنەوە
٣- چارەسەری کێشەی وانەبێژان کردنەوەی دەرگای دامەزراندن بۆیان
٤- هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم وەک بەغدادوجێ بەجێکردنی یاسای دادگای فیدراڵی
٥- چارەسەرکردنی گواستنەوەی مامۆستایانی ناوچە جێ ناکۆکەکان کەرکوک و خانەقین بۆسەر ناوەند
٦- بەشداری کردنی هەرێم لەپرۆژەی دروستکردنی قوتابخانە کان .
٧-جارەسەری قوتابخانەکانی نازحین و هاوکاری کردنیان لەهەرێمی کوردستان
Comentários