به ئاماده‌بوونی "ئالان حه‌مه‌سه‌عید ساڵح" وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی ئابی 2023 له هۆڵی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رێوڕه‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (چالاكی سیاسی كورد له به‌غداد له ماوه‌ی ساڵانی 1921 تا 1958) له نووسینی مامۆستا "ئه‌حمه‌د سابیر گه‌رمیانی" سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌كی به‌رپرسی حكومی وحزبی و سه‌رپه‌رشتیار و مامۆستایان و مامۆستایانی زانكۆ ئاماده‌ی بوون، وه‌زیری په‌روه‌رده رۆلی یه‌كێتی مامۆستایان و به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ی به‌رزنرخاندو ده‌ستخۆشی لێ‌كرد له چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی گرنگه ده‌رباره‌ی رۆلی كارای كورد له بزاڤی سیاسی عێڕاق له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
Comments