نـــمره‌ی ژێــــر چــــینــكــۆ
هه‌مزه عه‌باس فه‌قێ
نمره‌ی ژێر چینكۆ له پایته‌ختی ئه‌نفال، له‌نێو ده‌ریای فه‌رامۆشی و مه‌مله‌كه‌تی هه‌ژارییدا به‌رزتر بوو له نمره‌ی ناو ڤێلا و ژێر سه‌قفی مه‌غریبی و سوڕه‌یای گرانبه‌ها... 3خاڵ له خزمه‌ت داستانه‌كه‌ی (خاتوو هه‌نار)
1- ڕۆڵه‌كانی ئه‌م نیشتمانه خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ئیراده و شكۆن، به‌رگه‌ی هه‌موو سه‌ختییه‌ك ده‌گرن ته‌نها ئه‌گه‌ر تروسكاییه‌ك له هیوا شك ببه‌ن، بۆیه چه‌ند گرنگه چ ده‌خوێنن چۆن ده‌خوێنن سه‌د هێنده گرنگتره بێهیوا نه‌كرێن.. هیوای ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه، ژیانێك هه‌ر یه‌كێكیان وه‌ك منداڵی به‌رپرسه‌كان شكۆ و هه‌لی جیاوازی ژیان و داهێنانیان له‌به‌رده‌مدا ئاوه‌ڵا بكرێت. بێهیوایی تواناكان ده‌پوكێنێته‌وه، به‌هره و كارامه‌ییه‌كان ده‌خنكێنێ، هه‌ستی خۆبه‌ندی (الأنتماء) له‌سێداره‌ده‌دات، خۆشه‌ویستی كاڵ كاڵ ده‌كاته‌وه، وڵات له به‌هه‌شته‌وه ده‌كات به دۆزه‌خ، كۆچكردن و جێهێشتنی نیشتمان ده‌بێت به ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتن!
2- تكایه با باشترین پڕۆگرام دابنێین بۆ ڕۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته، پڕاوپڕبێت له زانیاری نوێ، به‌سوود، پێویست، په‌یوه‌ست به ئێستا‌و داهاتووی ڕۆڵه‌كانمان.. ئاخر هه‌زاران (هه‌نار) ی بێ‌ناز، له‌ژێر چینكۆ ده‌یخوێننه‌وه و له‌به‌ری ده‌كه‌ن، با ئه‌وه‌نده نوێ و زانستی و كاریگه‌ربن كه دوای پۆلی دوانزه‌ش بمێننه‌وه و ببن به ڕۆشنایی بۆ ژیان و شایه‌ن به‌و هه‌وڵه پڕوكینه‌ره‌ی هه‌ناره‌كان بن.
3- دایكان و باوكان ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانن كه دابینكردنی هۆكاره‌كانی ئارامی و گه‌شه‌ی ڕۆحی و ده‌روونی و به‌هێزی بڕوا و به‌خشینی متمانه و خۆشه‌ویستی له‌پێش دابینكردنی مۆبایل و ئایپاد و جوانكارییه سه‌رده‌مییه‌كانه‌وه‌ن.
مامۆستا همزە عباس
Opmerkingen