ئەمڕۆ سێشەممە (١٦-١-٢٠٢٤) شاندێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كە پێكهاتبوو لەسەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و مامۆستایانی زانكۆو مامۆستایانی قوتابخانەكان بەشداربوون لە گردبوونەوەی ئیدانەكردنی هێرشە مووشەكییەكانی شەوی رابردووی ئێران بۆ شاری هەولێرو دەوروبەری.
لەم گردبوونەوەدا جەماوەرو خەڵكی كوردستان زۆر بە توندی هێرشە مووشەكییەكانی ئێرانیان بۆ سەر شاری هەولێر ئیدانە كردو پەیامی ناڕەزایی خەڵكیان گەیاندە بارەگای UN لە شاری هەولێر.
هەر لەوبارەیەوە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەمڕۆ بەیاننامەیەكی ئیدانەكردنی ئەم هێرشەی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە كە هێرشەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر هیچ پاساوێك هەڵناگرێت.
Comments