top of page

هەلەبجەی شەهید, بەرز راگرتنی ٦٢ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایان

لقی (هەلەبجەی شەهید)ی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەبۆنەی (٦٢)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی (ی.م.ك) وێڕای پیرۆزبایی لەهەموو مامۆستایانی ئازیز و خۆشەویست لەم یادە پێشوازییان لە میوانانی خۆشەویست كرد.

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٥-٥-٢٠٢٤ لە بارەگای لقی هەڵەبجەی شەهید پێشوازیی لە میوانە بەرێزەكان كرا كە تیایدا ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی حكومی و حیزبی و مامۆستایان بۆ ئەم مەبەستە سەردانی لقی (هەلەبجەی شەهید)ی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان-یان كرد.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ١٥-٥-١٩٦٢ دامەزراوەو خاوەنی ١٢ لقەو نوێنەرایەتی زیاتر لە ٨٠ هەزار مامۆستای ئەندام دەكات.


Comentarios


bottom of page