top of page

پرۆژه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌د سیمینار به‌رده‌وام ده‌بێت یه‌كێتی مامۆستایان پێشوازی له‌ كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان له‌میانه‌ی پرۆژه‌یه‌ك سه‌د سیمیناریان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن پێشكه‌شكرد وابڕیاره‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌چه‌ند په‌روه‌رده‌یه‌كی دیكه‌ به‌رێوه‌بچێت و به‌رده‌وامی هه‌بێت.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 16-1-2024 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایان به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان و دكتۆر مه‌هدی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت پێشوازی كرا له‌ شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان. شاندی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان پێكهاتبوو له‌ ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بە یاوەری چەند سەرپەرشتیار و ڕێنماییکارێکی خۆبەخش، له‌و دیداره‌دا باس له‌ به‌رده‌وامبوونی پڕۆژەی هۆشیارکردنەوەی قوتابیان و گەنجان لە ناوەندەکانی خوێندن كرا، كه‌وا بڕیاره‌ پرۆژەی ئه‌نجامدانی "سەد سیمینار" لە سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزای کۆیە به‌رده‌وام بێت.


0 views0 comments

Comments


bottom of page