لەمیانەی ئەنجامدانی پرۆژەی سەد سیمینار كە لەلایەن یەكێتی مامۆستایان و كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسان بەرێوەدەچێت ئەمڕۆ یەكشەمە بەرواری ٢٦-١١-٢٠٢٣ لە سنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەند ژمارەیەك سیمینار بۆ هۆشیاركردنەوەی قوتابیان و گەنجان بەرێوەچوو كە تیایدا مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان لەچەند سیمینارێكدا بەشداری كرد بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆژەی سەد سیمینار.
سەرەتا لە پەروەردەی ناوەند لەلایەن بەرێز (الان علی صالح) لە ئامادەیی زۆرکی کوڕان سیمینارێك لەسەر (هەوڵدان) بەرێوەچوو، دواتر لە ئامادەیی كوردایەتی مامۆستا ئالان بابەتێكی دیكەی لەژێر ناونیشانی (چۆن بتوانم سەرکەوتووبم لەخوێندن) ئەنجامدا.
هەروەها خاتوو (خەندە عثمان مصطفی ) لە ئامادەیی ڕوناکی کچان بابەتێك سەبارەت بە دڵەڕاوکێ لەکاتی تاقیکردنەوە سازكرد و دواتر لە ئامادەیی شەهید مٲمون دەباخ سیمینارێك لەبارەی هاوسەرگیری پێشوەختە بەرێوەبرد، هەروەها لەسنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەند خاتوو خەندە عوسمان سیمینارێكی لە لەیلا زانای کچان سەبارەت بە پاراستنی ژینگە ئەنجامدا.
لەلایەكی دیكەوە مامۆستا (ڕێباز حسین خضر) لە ئامادەیی زۆزانی کچان سەبارەت بە مادەی هۆشبەر سیمینارێكی پێشكەش كرد، دواتر لەقوتابخانەی حاجی یەحیای بنەڕەتی کچان سیمینارێكی لەسەر سۆشیال میدیاو قوتابی سازكرد.
هەروەها مامۆستا (اسماعیل شاکر همزە) لە پەروەردەی ناوەندی هەولێرو لە ئامادەیی چیمەنی کچان سیمینارێكی سەبارەت بە هاوسەرگیری پێش وەختە سازكردو دواتر لە قوتابخانەی ماس سیمینارێك لەسەر پاراستنی ژینگە پێشكەشكرد.
لەلایەكی ترەوە مامۆستا (مهاباد صلاح الدین) لە سنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر و لە ئامادەیی دواڕۆژی کوڕان، تاوتوێی بابەتی ئالوودەبوونی كردو هەروەها لە قوتابخانەی ئەندێشەی کچان سیمینارێكی دیكەی لەسەر خەمۆکی پێشكەش كرد.
هەروەها مامۆستا (شاهۆ اکرم حمە نجم) لە قوتابخانەی هیوای بنەڕەتی لە سیمینارێكدا باسی لە پیس بوونی ژینگە كردو دواتر سیمینارێكی لەژێر ناونیشانی (خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان) لە قوتابخانەی پێشكەوتن پێشكەش كرد.
لە كۆتاییدا مامۆستا (سوڕێن اکرم حمە) هەر لە سنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێرو لە قوتابخانەی فاخیرمێرگەسوری لە سیمینارێكدا باسی لە مەترسییەکانی یاری ئەلکترۆنی كرد.
Comentarios