لەچوارچێوەی پڕۆژەی هۆشیارکردنەوەی قوتابیان و گەنجان لەناوەندەکانی خوێندن لەژێر چاودێری یەکێتی مامۆستایانی كوردستان و کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان پڕۆژەی سەد سیمنار لەقەزای قوشتەپە بەڕێوەچوو.
رۆژی سێشەممە بەرواری ٢١-١١-٢٠٢٣ لە قەزای قوشتەپە، پرۆژەی سەد سیمینار بەمشێوەی خوارەوە بەرێوەچوو، سەرەتا ئەنجامدانی سیمنارێک بۆ قوتابیانی ئامادەیی قوشتەپەی کچان لەلایەن ڕێنماییکار (ئالان علی صالح) لەژێر ناونیشانی (مافی مرۆڤ و ژینگە لەپەروەردەو فێرکردن) بەرێوەچو، هەروەها ئەنجامدانی سیمنارێکی دیكە بۆ قوتابیانی داواناوەندی پێنوسی کوڕان لەلایەن ڕێنماییکار (مهاباد صلاح الدین) لەژێر ناونیشانی (كاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر قوتابیان و گەنجان) بەرێوەچوو.
لەلایەكی دیكەوە سیمینارێكی دیكە بۆ قوتابیانی قوتابخانەی قوشتەپەی بنەڕەتی کوڕان بەرێوەچوو لەلایەن ڕێنماییکار (ئالان علی صالح) لەژێر ناونیشانی (مافی مڕۆڤ و ژینگەو تێکەڵکردنی بە پەروەردەو فێرکردن).
لێرەوە زۆر سوپاسی بەڕێوەبەرو یاریدەدەرو مامۆستایان و قوتابیانی خۆشەویستی ئەم قوتابخانانە دەكەین كە سیمیناریان تیادا ئەنجامدراوە، بەو هیوایەن ببێتە جێگای سوودبینین و هۆشیاركردنەوەی زیاتری قوتابیان و گەنجان.
Comentários