سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان به‌شداری له‌پرسه‌ی ماته‌مینی (زكیا مسته‌فا بارزانی) ده‌كات
دووهەمین ڕۆژی پرسەی خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی) له پیرمام له‌رۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له میوانان و كه‌سایه‌تی و سه‌ندیكا و یه‌كێتی و رێكخراوه حكومی و ناحكومییه‌كان و هه‌روه‌ها سه‌ندیكا و رێكخراوه جه‌ماوه‌ریی و پیشه‌ییه‌كان بەشدارییان لە پرسەی خوالێخۆشبێت (زەکیا مستەفا بارزانی ) خوشکی رێزدار (سەرۆک بارزانی ) کرد.
به‌م بۆنه‌یه‌وه مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌شداربوو له پرسه‌ی ماته‌مینی و په‌یامی هاوخه‌می یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی گه‌یانده سه‌رۆك بارزانی.
Opmerkingen