top of page

پیرۆزبای لقی ڕاپەڕین بەبۆنەی (٦١)ەمین ساڵیادی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.

لە٦١ساڵە ی یادی دامەزراندنی ڕێکخراوی (یەکێتی مامۆستایانی کوردستان)دا، بەگەرمی پیرۆزبایی لەمامۆستایانی کوردستان و تێکۆشەرانی ناو کۆڕی ئەو خەباتە پیشەیی و مەدەنی و ڕێکخراوەییەی ڕێکخراوەکە دەکەین، ئەو سەرەتاو مێژووە درێژەی تێکۆشانی ڕێکخراوەیی مامۆستایانی کوردستان ئاماژەیەکی ئەرێنی و درەوشاوەیە بۆ شکۆداری بزاڤی زانستخوازی و پێشکەوتنی کوردەواری.

لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، وێڕای جەختکردنەوەمان لەپشتیوانی خەباتی ڕێکخراوەیی مامۆستایان، دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی مامۆستایانی کوردستان و مامۆستایانی دەڤەرەکەمان بەتایبەتی بۆ داکۆکیکردن لەتەواوی مافە بنچینەییە پیشەیی و مەدەنی و یاسایی و ڕێکخراوەییەکانی مامۆستایان و بەشێکی کاریگەر دەبین لەبەدەنگەوە هاتن و هاندانیان لەپێناو فەراهەمکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیان

مامۆستایانی کوردستان بەگشتی و ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەمان لەتەواوی قۆناغە جیاکانی خەباتدا ڕۆڵی گەورەو پێشەنگیان گێڕاوەو هەمیشەش بەزانست و زانیاری نوێ و پەرروەردەی خەباتکارانە ڕۆڵەی کوردو کوردەوارییان گۆشکردوە، ئەمە جگە لەوەی سەدان مامۆستای تێکۆشەر لەڕێگەی خەباتدا ڕۆحی خۆیان بەخشیوەتە نیشتمان و ڕوبەڕوی ڕاوەدونان و زیندان و ئەشکەنجەو پەتی سێدارە بوونەتەوە، هەروەکچۆن لەدوای ڕاپەڕینیش بەدروشمی مامۆستایان سەری بەرزیان بۆ موچە نەوی ناکەن، داینەمۆی بەردەوامی خوێندن و ڕاگری سیستمی پەروەردە بوون لەکوردستان، هەربۆیە دەبێت ڕۆڵی زیاترو شایستەتر بدرێتە مامۆستایان و باشتر خزمەتیان بکرێت،

١٥ی ئایار ڕۆژێکی گەشاوەو پڕشنگدارە لەمێژووی هاوچەرخی گەلی کوردستان، لەم ڕۆژەدا داوا دەکەین هەرچی زووە حکومەت بەدەم داخوازییە ڕەواکانی مامۆستایانەوە بێ و سەرجەم ماف و شایستەییەکانیان دەستەبەرو جێبەجێ بکات.

بۆیەلیرەدا بەپێویستمان زانی یادی ئەم ڕۆژە بەرز پیرۆزڕابگرین و بەخۆشحاڵیەوە پێشوازیمان کرد لەمیوانە بەێزەکان کەپێک هاتبوون لەلایەنی حیزبی و حکومی و کەسەیەتیەکانی شارو مامۆستایان وپەروەردکاران و مامۆستایانی ئاین و مامۆستایانی زانکۆو هەمو چین و توێژە کان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.



15 views0 comments

Comments


bottom of page