top of page

پێشوازی له‌ میوانان

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 11-2-2024، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان و مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان، پێشوازی كرا له‌ ژماره‌یه‌ك مامۆستاو سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی. كه‌ تیایدا تاوتوێی ره‌وشی مامۆستایان و رۆڵی سه‌رپه‌رشتیاران و پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كرا.

له‌هه‌مان رۆژ چاومان بە سەرۆکی لقی سەلاحەددینی نەقابەی مامۆستایانی عێراق و وەفدی هاوڕێی و هەروەها مامۆستا تاریق لە نوسینگەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە هەولێر کەوت، لە دانیشتنێكدا باس لە رەوشی خوێندن و ژیان و گوزەرانی مامۆستایان کرا.

جێگه‌ی باسه‌ مامۆستا عەبدولمەجید حنطاوی دۆستێکی دێرینی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و هه‌ماهه‌نگارێكی به‌رده‌وامی مامۆستایانی كوردستانه‌‌.


Comentários


bottom of page